مەندەلاوی داواکارییەک ئاراستەی لیژنەکانی یاسایی و ئاسایش و بەرگری دەکات کە تایبەتە بە چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق

سیاسی
  • 10-02-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،،داوای لە حکومەت کرد بڕیارەکەی پەرلەمان جێبەجێ بکات کە تایبەتە بە چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق،هاوکات داواکارییەکی بە واژۆی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار ئاراستەی ( لیژنەکانی یاسایی و ئاسایش و بەرگری) پەرلەمان کرد ، سەبارەت بە یاسایەکی پێشنیارکراو بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند:- ئەمرۆ "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوایەکی بە واژۆی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار ئاراستەی لیژنەی (یاسایی و ئاسایش و بەرگری) پەرلەمانکرد، سەبارەت بە یاسایەکی پێشنیارکراوی دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- مەندەلاوی داوای لە حکومەت کرد،  بڕیاری ژمارە (18)ی ساڵی 2020 ئەنجومەنی نوێنەران جێبەجێ بکات کە تایبەتە بە  کۆتایهێنان بە ئەرکی هێزە بیانییەکان لە عێراق،بە پشتبەستن بە پەرەپێدانی توانا ئەمنییەکانی عێراق و نەبوونی هیچ ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هێزە بیانییەکان کە پێویست بکات بمێننەوە.
    بەپێی بەیاننامەکە "مەندەلاوی" هێرشە بەردەوامەکانی سەر خاکی عێراق کە لە لایەن هەر لایەنێک و بە هەر هۆکار و پاساوێک  بێتب بە توندی ئیدانە دەکات بەتایبەت بە ئامانجکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سەرکردەکانیانی.
    هەروەک مەندەلاوی داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیپلۆماسی پێویست دەکات بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ حکومەت دووپاتکردەوە لە دڵنیابوون لەوەی عێراق فاکتەری سەقامگیری ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی یە.