بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەستەیدەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند:- کە پيویستە ئەنجومەنی پارێزگاکان پابەند بن بە پێدانی زانیاری لەسەر ژمارەی ئەندامان و سەرۆک و پارێزگار و جێگرەکان و ئاشکراکردنی تەواوی سامانەکانیان بۆ دەستەی دەستپاکی.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندوە :- کە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستن ، رێنمایی ئاراستەی سەرجەم ئەنجوومەنەکانی پارێزگاکانی کردووە، بۆ ئەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن و ناوەکانیان و ناوی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگارەکانیان بۆ بنێرن.
هەروەک دەستەکە لە بەیاننامەکەدا جەختیکردۆتەوە لە پێویستی پێشکەشکردنی زانیاری و ئاشکراکردنی سامانەکانی خۆیان لەماوەی 90 رۆژ کە لەرۆژی وەرگرتنی پۆستەکەی حیسابە، بەپێی بڕگەی (یەکەم) لە مادەی (17) لە یاسای هەموارکراوی دەستەی دەستپاکی و داهاتی نایاسایی (30ی ساڵی 2011)دا.
دەستەکە هۆشداری ئەوەش دەدات کە پابەندکردنی بەرپرسان بۆ ئاشکراکردنی ماڵ و سامانەکانیان دەبێتە هۆی دروستبونی متمانەی گەلی عێراق بە حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت.