بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،وەقفی سوننی لەعێراق ڕایگەیاند:- کە سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبانە.
دیوانی وەقفی سوننی لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە: بەهۆی بینینی مانگی هیلالی سەلمێنراو لە هەردوو لایەنی یاسایی و فەلەکناسی،لیژنەی بینینی مانگ لەدیوانی وەقفی سوننە ڕایدەگەیەنێت کە سبەی یەکشەممە2024/2/11،یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبانە بۆ ساڵی 1445ی هیجری.