بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە ،نووسینگەی "سەید عەلی سیستانی " مەرجعی باڵا ،رایگەیاند :-کە سبەی تەواو کەری مانگی ڕەجەبە و دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە.
نووسینگەی سەید سیستانی مەرجعی باڵا لە نەجەف لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە داوە :- کە سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی ڕەجەبە و ڕۆژی دووشەممە کەهاوکاتە لەگەڵ 12/2/2024ی زایینی، یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی شەعبانی ساڵی 1445 کۆچییە.