بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"نەعیم عەبودی " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،جەختی لە گرنگی توێژینەوەی زانستی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی گەشەپێدان کردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ شەممە "نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێزی لە زیاتر لە سەد براوەی خەڵاتی زانکۆی عەینی عێراقی گرت بۆ ساڵی 2024،کە توێژەرانی پێشەنگ و توێژینەوەی کاریگەری هەبوو و توێژینەوەکانیان وەل کتێب چاپکردوە.
لە وتارەکەیدا"عەبودی " جەختی لە گرنگی توێژینەوەی زانستی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی گەشەپێدانی مرۆیی و وڵات کردەوە، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەت ئامانجێکی ستراتیژی بۆ دامەزراوەکانی داناوە، پەیوەستە بە کوالیتی ژینگەی ئەکادیمی بەهێز و بڵاوکردنەوەی لە گۆڤارە دیارەکان،هەروەها گرتنەبەری سیاسەتێکی سەرکەوتوو و بڕیاردان بۆ هاندانی توێژینەوەی زانستی، لە ڕێگەی پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی ڕاستەوخۆ، و دامەزراندنی تاقیگەی زانستی ناوەندی.
ئاماژەی بەوەشکرد:- وەزارەت توێژینەوەی زانستی لە سەرووی ئەولەویەتەکانی خۆیەوە دادەنێت و ئەم بوارە گرنگە نوێنەرایەتی لایەنێکی بنەڕەتی دەکات لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و بەدیهێنانی پێشکەوتنی هەمەلایەنە، هەروەک ئەو بڕیارانەی دراون و ئەو سیاسەتەی لەم ڕێبازەدا پەسەندکراوە پەرەدەسەنن وەک هاندەر بۆ بەرهەمهێنانی توێژینەوەی چۆنایەتی و هاندانی داهێنان و گەشەپێدان بە ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگا.