بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"عاسم جیهاد " وتەبێژی وەزارەتی نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت چەندین گرێبەستی هەیە بۆ وەبەرهێنان لە غازدا، کە گرنگترین گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسیە کە ساڵی ڕابردوو واژۆ کراوە و چوار گرێبەستی زۆر گرنگ لەخۆدەگرێت کە پەیوەندییان ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و وزەی نوێ هەیە.
ڕاشیگەیاند :- کە گرێبەستەکە بریتییە لە وەبەرهێنان لە غاز بە توانای 600 ملیۆن پێ سێجای ستاندارد لە ڕۆژێکدا،بە دوو قۆناغ، کە قۆناغی یەکەم 300 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد دەبێت لە ڕۆژێکدا، هەروەها قۆناغی دووەمیش 300 ملیۆن پێ سێجا ستانداردە.
ئاماژەبەوەشدەکات :- کە ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ وەستاندنی سووتانی غاز و گۆڕینی ئەم وزەیە بۆ وزەی بەسوودی پیشەسازییەکان بەگشتی و کەرتی کارەبا و پیشەسازییەکانی پترۆکیمیایی و هەموو پیشەسازییەکانی پەیوەست بەوەوە دابین دەکات.
لە درێژەی قسەکانیدا "عاسم جیهاد " وتیشی: گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو ، کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی زەبەلاحی وزەی جیهانی بە دڵنیاییەوە ئەمە زیادکردنێکی گرنگە بۆ پیشەسازی نەوت لە عێراقدا،هەروەک گرێبەستەکەی تۆتال بۆ وەبەرهێنانی غاز لە پێنج کێڵگەی باشووری عێراق دەبێت، لەنێویاندا (مەجنون و ڕۆژئاوای قورنە و حیس و تاوی).
هەروەک جیهاد وتیشی:- گرێبەستێکی دیکەمان لەگەڵ کۆمپانیای غازی بەسرە هەیە، کە لە دوای ساڵی 2010 بە ڕێککەوتن کۆمپانیای شێڵ و میتسوبیشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی نیشتمانی هاوبەش لە سێ شوێنی گرنگەوە وەبەرهێنان لە غاز دەکات لە (ڕومەیلە و زوبەیر) چاوەڕێی ئەوەش دەکەین دوای تەواو بوونی 200 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا بەرهەمیەتی.