بەغداد-INA
ئەمڕۆشەممه،وەزارەتی دەرەوه داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات،دەستێوەڕدان بکەن لە ڕێگەگرتن له پلانی ئاوارەبوونی به کۆمەڵ و زۆرەملێ لەغەززه .
وەزارەتی دەرەوە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵە دەکەن کە پشتڕاستی دەکەنەوە،دەسەڵاتی داگیرکەری ئیسرائیل بەنیازە کارەساتێکی مرۆیی نوێ و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات لە ڕێگەی هێزە سەربازییەکانییەوە لە شاری ڕەفع لە باشووری کەرتی غەززە.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەکەیدا داوادەکات دەستێوەردانی نێودەوڵەتی بەپەلە بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە پلانی دەسەڵاتی داگیرکەری ئیسرائیل لە بەزۆر ئاوارەکردنی خەڵک ، هەروەک داوای وەستاندنی هێرشە سەربازییەکان دژی فەلەستینییەکان و پێویستی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە گەلی فەلەستین دەکات.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات