بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە، کۆمپانیای گشتی بۆ دروستکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سامەرا،بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان بۆ مانگی شوبات دەخاتەروو،هاوکات دووپاتیدەکاتەوە کە 3 ملیۆن شریت لەحەب بەرهەمیهێناوە.
"محەممەد عەبدولقادر نعێمی" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-کۆمپانیای گشتی بۆ دروستکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سامەڕا،یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان و دەستیکردوە بە جێبەجێکردنی بەرنامەی بەرهەمهێنانی دەرمان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024، بەگوژمەی زیاتر لە 2 ملیار و 288 ملیۆن دینار ،بەپێی کەرەستەی خاو گرێبەستکراو،کە بەرهەمهێنانی زۆرێکیان لە ئامادەکارییەکانی دەرمانسازی لەخۆدەگرێت و جۆرەها بەرهەم کە چارەسەری نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەکەن.
"محەممەد عەبدولقادر نعێمی" ئاماژەی بەوەشکرد،کە لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ستافەکەمان لە بەشەکانی بەرهەمهێنان و کوالیتی کۆنترۆڵ و بەشە پەیوەندیدارەکاندا کاردەکەن دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی بەرنامەی بەرهەمهێنان بۆ ئەم مانگە بەگوێرەی پلان و پێویستییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بازاڕی ناوخۆیی،کە بریتییە لە بەرهەمهێنانی چەند جۆرە دەرمانێکی وەک ( حەب و شروب و مەڵهەم و دژە زیندەکی و پاودەر).
دووپاتیشی کردەوە:- کە بەرهەمهێنانی حەب لە کۆمپانیاکە لە مانگی شوباتدا دەگاتە زیاتر لە 3 ملیۆن و 811 هەزار شریت کە لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و بازاڕە تایبەتمەندەکانی دەرمان دابەشدەکرێت، جگە لە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی شروب بۆ منداڵ و گەورەساڵان، کە ژمارەی دەگاتە زیاتر لە 769 هەزار شووشە.
ئاشکراشیکرد :- کە بەرهەمهێنانی دژە زیندەکی لە کۆمپانیاکە بریتیە لە جۆرەکانی بەستراو و پاودەر، کە دەکاتە 400 هەزار شوشە و نزیکەی 146 هەزار پاودەری کیسە،هەروەها بەرهەمهێنانی زیاتر لە 592 هەزار جۆری مەڵهەمی جیاواز.