سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كردبۆ ڕێكارەكانی پەیوەست بە مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی

سیاسی
  • 10-02-2024, 16:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممەمحەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی هیام یاسیری وەزیری پەیوەندییەكان كە تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێكارەكانی جێبەجێكردن بۆ مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی.
    لە بەیاننامەیەكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكراو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەكان و دەستەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن، پرۆسەی دانوستان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكان ، و تایبەتمەندی و پێویستەكان بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی بۆ هەموو هاووڵاتیان، بە باشترین ئاست و تێچووی بەردەست،بە شێوەیەك كە ئاوات و پێداویستییەكانیان بگونجێت.
    ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی 42ی خۆیدا، لە 17ی تشرینی یەكەمی 2023، ڕێككەوتبوو كە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان مۆڵەتی نیشتمانی مۆبایل دەربكات، بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم، بۆ ماوەی تایبەتی سێ ساڵ، بە پابەندبوون بەوەی كەلە مەنهەجی وەزاری و بەرنامەی حكومەتدا هەبووە.