ڕوێژکاری سەرۆک وەزیران :- حکومەت زۆر گرینگی بە پرسی پێکهاتەکان دەدات

سیاسی
  • 10-02-2024, 15:46
  • +A -A

    بەغدا -  INA- حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ شەممە نۆفەل بەها سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری پێكهاتەكان دووپاتیكردەوە كە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی خۆی پێشكەش بە كەمینەكان كردووە و كاریان كردووە بۆ زامنكردنی ماف و پاراستنیان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی حكومەت گرنگییەكی زۆر بە پرسەكانی كەمینەكان دەدات.
    بەهاا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی بەرجەستەی خۆی پێشكەش بە كەمینەكانی هەموو پێكهاتەكان و لە هەموو ئاستەكاندا كرد، جگە لە بەشداریكردنی لە بۆنە و جەژنەكانیان، و كاریشی كرد بۆ زامنكردنی مافەكانیان و پاراستنیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەستووری عێراق دەقی هاوسەنگ و قبوڵكراو لەخۆدەگرێت، وەك لە مادەی 14دا هاتووە كە عێراقییەكان یەكسانن لەبەردەم یاسادا، هاوكات مادەی 15 مافی ژیان و ئاسایش بە هەموو تاكێكی عێراقی دەبەخشێت، لەوانەش ئازادیی ڕۆژنامەگەری و دەربڕینی بیروڕا،بۆیە بە پشتبەستن بەم مادە دەستوریانە، حكومەتی عێراق تیشكی خستە سەر لە كارەكانیدا بۆ پاراستنی بوونی كەمینە و پێكهاتەكان لەڕێگەی بڕگەی سێیەمی پرۆگرامی حكومەتەوە، كە دۆسیەی ئاوارەكانە، ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ڕزگاركراوەكان، و پاراستنی كەمینەكان ، جێبەجێ كردنی بەراستی، بۆ دەستەبەركردنی ئێستا و داهاتووی كەمینەكان و پێكهاتەكان، بەو پێیەی ئەوان بەشێكی گرنگی گەلی عێراقن.
    جەختیشی كردەوە : حكومەتی عێراق ئیرادەی هەیە بۆ پاراستنی بەردەوامیی پێكهاتەی دیمۆگرافی عێراق و هەڵوەشاندنەوەی هەموو بیرۆكە ڕەگەزپەرستەكان و قبوڵكردنی فرەیی نەتەوەكان، بە دەستپێكردنی سیاسەتی میدیایی بۆ كەمینەكان، كە جێبەجێكردنیشی لەلایەن نووسینگەی سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی دەكرێت و بە هاوكاری لەگەڵ میدیای نێودەوڵەتی بۆ كەمینەكان و مافەكانی مرۆڤ، دەربڕی هیوای خواست كە ئەنجامە ئەرێنییەكانی لە ئێستا و داهاتووی ئەم پێكهاتانەدا ڕەنگ بداتەوە.
    بەها زوتیشی : نووسینگەی سەرۆك وەزیران كاری كرد بۆ ئەوەی بیروڕای زۆربەی كەمینەكان لەخۆ بگرێت، بەو پێیەی نوێنەرایەتی زیاتر لە 200 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و كەسایەتی حكومی و ناحكومی و شێخی عەشایەری و پیاوانی ئایینی و پیشەیی میدیا و ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، توێژەران، مامۆستایانی زانكۆ و هونەرمەندان لە ئامادەكردنی ئەم سیاسەتەدابوون.
    جەختیشی كردەوە : عێراق تاكە وڵاتە لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی عەرەبی كە ڕێبازی پاڵپشتیكارانە بۆ كەمینەكان دەگرنەبەر، بۆ پاراستنی فرەجۆریی كۆمەڵگە و هەستكردن بە هاووڵاتیبوون،ئەمەش تەنیا بەبەشداری هەموو لایەك دەكرێت، تا هیچ پێكهاتەیەك هەست بە نادادپەروەری و پەراوێزخستنی نەكات.
    ڕوونیشیكردەوە : حكومەت هەوڵدەدات هۆشیاری بڵاوبكاتەوە بەپێی میتۆدۆلۆژیایەكی ئامادەكراو كە ڕەنگدانەوەی دەوڵەمەندی شارستانیەتی عێراق و شانازییەكەی بەهەموو گەلەكەیەوە بێت، بەبێ گوێدانە پاشخانی ناوەكی و نەتەوەیی و ئایینییان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : میدیا لە پێشەنگی ئەو هۆكارانەدایە كە یارمەتیدەرن بۆ كریستاڵكردنی ڕۆڵی ئەو پێكهاتانە و تێوەگلانیان لە دروستكردنی ناسنامەی نەتەوەیی عێراقی لەڕێگەی پێناسەكردنی دروستی میراتی كولتووری و مێژوویی خۆیان، ڕوونكردنەوەی بەشێك لەو تێنەگەیشتنانەی كە سەرهەڵدەدەن لە بیروباوەڕی ئایینی و داب و نەریتە كۆمەڵایەتییەكانیانەوە، هەروەها گۆڕینی هەندێك شێوە سەبارەت بەو پێكهاتانەی كە لە سەر ئەوانی دیكەدا دەسوڕێنەوە، كەمینەكان كە بەشدارن لە كەمكردنەوەی قسەی ڕقاوی و هاندانی ململانێی ڕەگەزپەرستی، كە جگە لە وێرانكاری بۆ عێراق هیچی دیكەی نەهێناوە ،جگە لە تێكدانی وەبەرهێنان خۆشگوزەرانی و ئابووری وڵات .
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: حكومەت گرنگییەكی زۆر بە بابەتی كەمینەكان دەدات، و داوا لە دامەزراوە فەرمی و نافەرمیەكانی ڕاگەیاندن دەكات كە وێنەی دروستی بارودۆخی ژیانی كەمینەكان و ئەو كێشانەی بەركەوتوون بگەیەنن، و ئاگاداری ئەوە بن كە هەوڵەكانیان ئاسایی بكەنەوە بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی جیاكاری..
    ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری پێكهاتەكان پێی وایە گرنگە ڕۆژنامەنووسان و پیشەگەرەكانی میدیای عێراقی، كە تایبەتن بە ڕووماڵكردنی بابەتەكانی پەیوەست بە كەمینەكان لە پسپۆڕییە جیاوازەكانیاندا، ڕاهێنانیان پێبكرێت بۆ ئەوەی گرنگی بەو ناوەڕۆكە بدەن كە پێشكەشی دەكەن بۆ ئەوەی مانادار بێت و.بەسوود  وەرگرتنی متمانە لە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسەكانی ئەو توێژانە.