بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ دێنیس فرانسیس سەرۆكی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە كەمكردنەوەی گرژییەكان و كاریگەرییەكانی ململانێكان و شەڕە سەربازییەكان گفتوگۆیان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: لە پەراوێزی دانیشتنی پەرلەمانی لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتانی جیهان كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە نیویۆرك بەڕێوەچوو، سەرۆكی شاندی عێراق شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، دێنیس فرانسیس كۆبووەوە و تاوتوێی ژمارەیەك لە پرس و بابەتەكان كرد، هەروەها باسیان لە ڕێگاكانی وەبەرهێنان كرد لە دەرفەتەكانی هاوكاری نێوان پەرلەمانەكانی وڵاتانی جیهان بۆ تەرخانكردنی ئامانجەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لە میانی دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان لە پشتیوانی و هاوكاریكردنی هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیات و كەمكردنەوەی گرژی و كاریگەرییەكانی ململانێكان و ناكۆكی و شەڕە سەربازییەكانكردەوە.
جەختیان لەسەر پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان و كاركردنی زۆر بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە دژی فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە و هێنانی هاوكاری مرۆیی بەپەلە بۆیان.