بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە قەحتان جبوری ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار، ئامادەكردنی دۆسیەێكی تەواوكراو بۆ هەڵبژاردنی بەغدا وەك پایتەختی گەشتیاری عەرەبی لە ساڵی 2025 ئاشكرا كرد.
جبوری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند: بە ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەرەو ئامادەكردنی دۆسیەێكی تەواكراو بۆ ئەوەی بەغدا ببێتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی ساڵی 2025، هاوكات لەگەڵ كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی ساڵی2025.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەستمان كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵاتر بۆ ئامادەكردنی تەواوی دۆسیەكە، لێرەوە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی گەشتوگوزاری عەرەبی و ئەنجومەنی وەزیرانی گەشتوگوزاری عەرەبی هەیە،لە مانگی هەشتەمدا دۆسیەكە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی گەشتوگوزاری عەرەبی و ڕێكخراوی گەشتیاری عەرەبی هەنگاو بنێن بەئاراستەی هەڵبژاردنی بەغدا وەك پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە بۆنەیەكی زۆر گەورەیە و بڕە پارەیەكی زۆر بۆ عێراق دەستدەكەوێت ،چونكە گەشتیاران لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهانەوە دەهێنێت بۆ سەردانی شوێنەوار و گەشتیارییەكانی عێراق، بۆیە ئەم دۆسیە پێویستی بە ئامادەكاری تەواوكراو و لایەن و دەزگای پاڵپشت بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنەوار.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات