لە گومرگی باكور 31 بارهەڵگری نایاسایی دەستی بەسەرداگیرا

ناوخۆ
  • 10-02-2024, 14:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی گشتی گومرگ دەست بەسەر 31 بارهەڵگری سەرپێچیكار لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی باكور ڕاگەیاند.
    دەستەكە لەبەیاننامەێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی باكوور بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی توانیان دەست بەسەر (31) بارهەڵگردا بگرن كە پڕبوون لە جگەرە و بەفرگر و ئەلەمنیۆم و كارگەی پشكنینی دانەوێڵەیەك و تۆ، ئامێرە كارەباییە جیاوازەكان، پارچەی كارگەی بەكارهێنراو و بۆری پلاستیك، قوماش و ماددە جۆراوجۆرەكانی تر بە پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵە كارپێكراوەكانی هاوردەكردن.
    دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتن بە هاوكاری پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە و بەپێی یاسای گومرگی كارپێكراو ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر پێشێلكارییەكان گیراوەتەبەر.