بەغدا - INA
چاوی هاندەرانی تۆپی پێی عەرەبی ڕوو لە یاری كۆتایی جامی ئاسیا دەكات كە لە ئێستادا لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت، كاتێك هەڵبژاردەی قەتەڕ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە یاریگای لۆسێل ڕووبەڕووی هاوتا ئوردنییەكەی دەبێتەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : هەڵبژاردەی قەتەڕی سەركەوتوو بوو لە تەرخانكردنی شوێنی خۆی لە یاری كۆتاییدا بۆ جاری دووەم لەسەریەك دوای ئەوەی لە یاری پێش كۆتاییدا لە هاوتا ئێرانییەكەی بە ئەنجامی (3-2) بردەوە، لەكاتێكدا هەڵبژاردەی ئوردنییەكە هەڵبژاردەكەی بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا سەركەوت بۆ یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئاسیا 2023 دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2-0لە كۆریای باشووری بردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمڕۆ یاریی كۆتایی جامی ئاسیا بۆ سێیەمجارە عەرەبی دەبێت دوای (سعودیە و ئیماڕات لە ساڵی (1996) و عێراق و سعودیە لە ساڵی (2007).
ڕوونیشیكردەوە : هەڵبژاردەی قەتەڕ پڕچەكە بە زەوی وهاندەرانی، ئاواتەخوازە بۆ دووەمجار لەسەریەك نازناوەكە بپارێزێت، لەكاتێكدا هەڵبژاردەی ئوردن هیواخوازە یەكەم نازناوی كیشوەری لە ژیانی وەرزشیدا بەدەستبهێنێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات