بەغدا - INA
بە پاڵپشتی ئەندازیار محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سێیەمین پێشبڕكێی نیوە ماراسۆنی لە بەغدای پایتەخت بە بەشداری (29) وڵات لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لەخۆدەگرێت و بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی سەمیر موسەوی و زیاد حەسەن و ژمارەیەك لە ئەندامانی نووسینگەی جێبەجێكردن و ژمارەیەك سەرۆكی فیدراسیۆنە عەرەبییەكان و باڵیۆز و كونسوڵی ژمارەیەك وڵاتی دۆست و ژمارەیەك كەسایەتی وەرزشی و ئەمنی .
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئۆگەندی (ڤیكتۆر كیۆمبۆ) پلەی یەكەمی لە پێشبڕكێی (21) كیلۆمەتر بەدەستهێنا، هاوكات یاریزانی ئەسیوبی (مولات بازیزو) پلەی دووەمی بەدەستهێنا، كینیای (ئێلیجا كیبێت) پلەی سێیەمی بەدەستهێنا ، و ئەسیوبی یەكیتر بەناوی (هابتامیۆ بێرلیۆ) لە پلەی چوارەمی بەدەست هێنا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : نانسی سانگی كینیا لە پێشبڕكێی (10) كیلۆمەتری ئافرەتان پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، لەكاتێكدا بێكێلێ ئەنبێسوی ئەسیوبی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، فایت چێبشێرشایری كینیای پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، نێتسانێت تافەری ئەسیوبی پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات