بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی دووپاتیكردەوە كە عێراق رۆژانە سێ ملیار دینار بۆ كڕینی توتن خەرج دەكات.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆگرامی كۆنترۆڵكردنی تووتن لە وەزارەتی تەندروستی،د.وەسیم گەیلان لە لێدوانێكدا بۆ بەرنامەی (واجب صراحە) لە كەناڵی هەواڵی عێراقییە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوای داهات و وتی : عێراقییەكان ڕۆژانە 3 ملیار دینار بۆ تووتن بە هەموو جۆرەكانیەوە خەرج دەكەن، ئاماژە بەوە دەكات كە زیاتر لە 70%ی جگەرەكان پشكنینی بۆ ناكرێت.
هەروەها ووتیشی : جگەرەی ئەلیكترۆنی كاریگەری خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگە هەیە، هەروەها هەندێكیان مادەی هۆشبەری تێدایە، هەروەها پێویستە یاسایەكی نوێ سەبارەت بە جگەرەی ئەلیكترۆنی دەربكەین و ئاماژەی بەوەشكرد: زیاتر لە نیوەی عێراقییەكان بەدەست كێشەی جگەرەكێشانەوە دەناڵێنن،كە لە سەدا 30 بۆ 40ی عێراقییەكان دوكەڵی جگەرەكێشان هەڵدەمژن و بەپێی دوایین ئامارەكان ژمارەی جگەرەكێشان نزیكەی 20%ی سەرووی 18 ساڵە.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات