بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە چەرخی خولی ئەستێرەكانی تۆپی پێی عێراق خولانەوەی خۆی دەستپێدەكاتەوە بە (4) یاری كە لە یاریگاكانی بەغدا و دهۆك بۆ هەفتەی (13)ی وەرزی ئێستای (2023-2024) بەڕێوەچوو.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : یانەی حدود لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای جادوكار ئەحمەد ڕازی میوانداری هاوتاكەی یانەی زاخۆ دەكات،لە بەرامبەردا یانەی تەڵەبە میوانداری هاوتاكەی یانەی نەفتی بسڕا دەكات لەكاتژمێر چوار و سی نیوەڕۆ لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب.
ئاماژەی بەوەشكرد : یانەی دهۆك كاتژمێر 4:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ لەیاریگای خۆی میوانداری هاوتاكەی یانەی قاسم دەكات، هاوكات یاری نێوان یانەی قوە جەوییە و یانەی مینا كە لە باشوورەوە هاتووە لە یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی كاتژمێر 9:30 شەو بەرێوە دەچێت .
یانەی قوە جەوییە بە (30) خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكانی خولەكە گرتووە، لە دوای ئەویش یانەی شوڕتە بە (28) خاڵ و یانەی زەوڕا بە (23) خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات