بارانبارین تا سبەی یەك شەممە بەردەوام دەبێت

ناوخۆ
  • 10-02-2024, 11:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرێ بارانبارین و هەورەبروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما رووبدات.
    لە بەیاننامەێكی دەستەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەش و هەوای ناوەراست هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پەرش و بڵاو، هەروەها كەش و هەوا لە پاشنیوەڕۆدا باشتر دەبێت،لەناوچەی باكوور كەش و هەوا نیمچە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ ساماڵ، سەبارەت بە ناوچەكانی باشووریش كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند و هەورەبروسكە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها لە ناوچەكانی باشوور چەند پلەیەك دادەبەزێت.
    كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.
    رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی باشوور.
    ڕوونیشیكردەوە : دۆخی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سوك تا مامناوەند لە ناوچەكانی ڕۆژئاوا دەستپێدەكات و ڕەشەبا دەبێت و هەندێكجاریش لە هەموو ناوچەكانی وڵات دەبێت،پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە  لەناوچەكانی  ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باكوور.