بەغداد/ INA
دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە توانیویەتی نزیکەی چارەگە ملیاردینارێک لە بەرپرسی پێشووی بانکێکی حکومی بگێڕێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانە کراوە وتی کە لقی سەرەکی لە بانکی ڕافیدەین پارەی وەرگرتووە بەبڕی 177٫622 دۆلاری ئەمریکی ، واتە 232٫684٫820 ملیۆن دینار، لەڕێی ڕێکارەیاساییەکانەوە لەبابەتی تۆمەتبارێک کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری لقی خالدیەی بانکی ڕافیدەین بووە، ئەو بڕەپارانەشی وەریانی گرتبوو لە بری کرێی باڵاخانەی تاوەری ئەڵماس بووە ،ئاماژەشی بەوەکرد کە دادگای تاوانەکانی ڕەسافە لەمێژووی 2022/25/8 بڕیاری دەستگرتنی دەرکردبەسەر پشکی تاوانبارەکە لەو زەویە.
ڕوونیشی کردەوەکە بڕیاری دادگا
وادەخوازێت کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری لقی خالدیەی بانکی ڕافیدەین بۆ ماوەی 15ساڵ زیندانی بکرێت و پێبژاردنی بە بڕی 10/000/000 ملیۆن دۆلاری بۆ بکرێت، ئەویش بەپێی مادەی 36لەیاسای سپیکردنەوەی پارە و دژەتیرۆری ژمارە 39ی ساڵی 2015.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات