وەزارەتی ناوخۆ :دەستگیرکردنی 19 بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان راده‌گه‌یه‌نێت

ئەمنی
  • 9-02-2024, 15:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی دەستگیرکردنی 19 بازرگانی ماددەهوشبەرەکان ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مادەهۆشبەرەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری وبەدوداچوونی چڕ لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مادەهۆشبەرەکان لیوا ئەحمەد زرکانی لەماوەی چەند کاتژمێری پێشوودا لەلایەن تیمەکانی کاروباری مادەهۆشبەرەکانی کەرخ توانرا تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بەمادەهۆشبەرەکان هەڵبووەشێنرێتەوە وئەندامەکانیشی دەستگیربکرێن.
    بەیاننامەکە وتیشی تۆڕەکە پێکهاتبوو لە 8 بازرگانی مادەی هۆشبەرکە 4 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کرستالیان پێبوو، پاش ڕاوەدوونانیان بەپشت بەستن بەزانیاری ورد دەستگیرکران، بەهەمانشێوەش بەڕێوەبەرایەتیەکە تاوانی دوو بازرگانی دیکەش بگرێت کە یەک کیلۆگرام مادەی کریستالیان پێبوو لەناوچەی ڕەسافە لە بەغداد.
    هەروەها تیمەکانی کاروباری مادەهۆشبەرەکان توانی 3 بازرگانی دیکەی مادەهۆشبەرەکان بگرێت کە 500.1 کیلۆگرام مادەی کرستالیان پێبووە لەبابل ، ڕوونیشی کردەوەکە لەکاتی دەستگیرکردنیان چەک وتەقەمەنیان پێبووەو دەستیان بەسەردا گیراوە.