بەغداد/ INA نور زەیدی
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کەلەبرەودایە بۆ زیادکردنی کەشتیگەلی نەوتی عێڕاقی ئەویش پاش ئەوەی دوو کەشتی نەوتهەڵگری نەرویجی چوونەبەرکاری بازرگانی .
وتەبێژی وەزارەت عاسم جیهاد بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی نەوت لەکۆششدایە بۆ فراوانکردنی کەشتیگەلی نەوتی عێڕاقی وزیادکردنی ژمارەیەک نەوتهەڵگری دیکە ، ئەویش پاشئەوەی کە دوو نەوتهەڵگری نەرویجی چوونەبەرکاری بازرگانی.
هەروەها وتی کە وەزارەت لە بەرنامەیدایە کە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیە ڕەسەنەکان بکات بۆ زیادکردنی ژمارەی کەشتیە نەوتهەڵگرەکان.
ئاماژەشی بەوەکرد کە دەروازە سەرەکیەکانی عێڕاق لە بەندەرەکانی باشوور پێکدێت کەلە بەندەری بەسڕەو بەندەری عەمیەپێکدێت، جگەلە بەندەری جیهانی تورکی، بەڵام زۆربەی هەناردەکانی نەوت لە بەندەرەکانی باشوورەوە بەڕێدەخرێن.