یەکێتی وەبەرهێنەران : پڕۆژەکانی کردنەوەی پەنگخواردنەکانی هاتوچۆ هەنگاوێکی بوێرانەی سەرۆک وەزیرانە

ناوخۆ
  • 9-02-2024, 14:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA حەسەن فەواز
    سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی عێڕاق وعەرەب عەلی فاخیر سنافی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختیلەوەکردەوەکە پڕۆژەکانی کردنەوەی پەنگخواردنەکانی هاتووچۆ هەنگاوێکی بوێرانەی سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانیە.
    سنافی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کردنەوەی خنکانەکانی هاتووچۆ هەنگاوێکی بوێرانەی سەرۆک وەزیرانە ،ڕوونیشی کردەوە کە ئەم بڕیارە یەکێکە لە بوێرانەترین ئەو بڕیارانەی کەلە 2003 ەوە وەرگیراون.
    ڕوونیشی کردەوەکە چەندلایەنێک هەبوون هیوای شکستهێنانی ئەم پڕۆژەیەیان دەخواست ، بەڵام لەدەرەنجامی  بەدووداچونی سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردن ونیشتەجێکردن وکابینەوتیمی حکومی پڕۆژەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوبۆیەکەمین جاریش لەعێڕاق پڕۆژەیەک بە 90 ڕۆژ تەواوبوو، لەڕۆژانی داهاتووش ژمارەیەک پڕۆژەی دی دەکرێنەوە .