بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی وردەکاریەکانی ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی کە سبەی ڕۆژی شەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بارانی مامناوەندو زریان و بروسکە دەبێت ، لەباکووریش پەڵەهەوردەبێت و بارانی پچڕپچڕیش دەبارێت پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی
پێشتردەبن، لە ناوەڕاستیش پلەکانی گەرما هەندێک لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبنەوە، لەباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی یەکشەممەش لەناوەڕاست وباشوور هەورو بارانی مامناوەند دەبێت پلەکانی گەرماش هەندێک لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبن ، لە ناوچەی باکووریش هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی دووشەممەش لە سەرانسەری وڵات ساف وهەندێک هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزتردەبنەوە.
ڕۆژی سێشەممەش لەسەرانسەری وڵات ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن لەسەرانسەری وڵاتدا.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات