بەغداد/ INA ئامینە سلامی
دەزگای دژەتیرۆر ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە ماوەی مانگی کانونی دوویەمی پێشوو خستەڕوو .
وتەبێژی دەزگاکە سەباح نوعمان بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دەزگای دژەتیرۆر وەک شیکردنەوەیەک بۆ ئۆپەراسیۆن و ئاستەکانی مەترسیەکانی داعش و کاری هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاریەکان دەربارەی داعشە تیرۆریستەکان و ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکانی لە ڕۆژهەڵات و ناوچەی مەکحول و چیاکانی حەمرین و دۆڵی زغیتون سەرکەوتنی گرنگی بەدەستهێناوە.
وتیشی لەماوەکانی پێشوودا و لە مانگی کانونی دووەمدا دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی دژبە مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوە ئەویش بەپێی زانیاری هەواڵگری زۆر ورد کەتاکووئێستا دەرئەنجامی باشی پێکاوە.
ڕوونیشی کردەوە کە لەماوەی مانگی پێشوودا هێزەکانی دژەتیرۆر 23 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە کە بەهۆیەوە 132 تیرۆرستی دەستگیرکردووەو 9 میوانگەی داعشیشی تێکشکاندووە.
ئاماژەشی بەوەکردکە بەفەرمانی سەرۆکی دژەتیرۆر فەریق ڕوکن کریم تەمیمی کۆششە هەواڵگریەکان بەردەوام دەبن لە نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ، کەتاهەنووکە ژمارەیەک لە بازرگانانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون.