سەرۆك وەزیران: حكومەت بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرەوەی كارەكانی داناوە

سیاسی
  • 8-02-2024, 20:38
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرەوەی كارەكانی خۆی داناوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی نیشتمانی لوبنانی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دادوەر كلۆد كەرەم كرد.
    سودانی لە میانی دیدارەكەدا رایگەیاند: حكومەتی عێراق شەڕی دژی گەندەڵی لە سەرووی ئەولەویەتەكانی خۆیەوە داناوە، و وتیشی: هاوكاری وڵاتانی برا و دۆست لەگەڵ عێراق لەسەر پرسی وەرگرتنەوەی پارەی دزراوەكان و كەسانی داواكراو پێوەرێكە بۆ سەركەوتنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی  داواكارییەكان بۆ هاوكاری یاسایی و ڕێكارەكانی ڕادەستكردنەوەی داواكراوان لە دۆسیەكانی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارەی دزراوەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بە تۆمەتبار و داواكراوان، هەروەها جەختكرایەوە، لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و تەكنیكەكان كە كارایی كارمەندانی بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەردوو وڵاتدا زیاد دەكەن.