بەغداد - INA
دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەوشی كەشوهەوای رۆژانی شەممەو یەكشەممەی داهاتووی راگەیاند، و تەئكیدیكردەوە: كە وڵات دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەك كە لە دەریای سورەوە درێژ دەبێتەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ شەممەی داهاتوو نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هاوكات بارانێكی كەم بۆ مامناوەند دەبارێت، ناوبەناو هەورەبروسكە لە بەیانییەوە دەست پێدەكات لە بەشەكانی ڕۆژئاوا، پاشان باقی ناوچەكانی دیكەش بە یەكەوە دەگرێتەوە، و بەردەوام دەبێت بە ماوەی جیاواز بۆ ڕۆژی دواتر و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد: ئاراستەی با بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات بە شێوەی سووك تا مامناوەند و بە خێرایی (10-20) كم/كاتژمێر دەبێت.
دەستەكە رونیشیكردەوە: رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، لە ناوچەكانی باكور كەشوهەوای نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەمی پەرشوبڵاو، هاوكات لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم بۆ مامناوەند و بە چڕی لە (سەڵاحەدین، بەغدا، ئەنبار و بابل و كەربەلا و دیالە و واست و دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف و عەمارەو سەماوە و ناسریە و بەسرە).
جەختیشیكردەوە: كەشوهەوا لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، و كەشوهەوا وردە وردە لە پاشنیوەڕۆدا باشتر دەبێت، بای مامناوەندی باشووری ڕۆژهەڵات لە نێوان (20-30) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك نزمتر دەبن.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات