پەرلەمانتار مالیكی و سەید حەكیم باس لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات دەكەن

سیاسی
  • 8-02-2024, 19:15
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا یاسر مالیكی لەگەڵ سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵاتیان تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مالیكی لەگەڵ سەید عەمار حەكیم باسی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵاتی كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: مالیكی و سەید حەكیم ئیدانەی هێرشە دووبارەبووەكانی ئەمریكا و پێشێلكردنی سەروەری عێراقیان كرد، و جەختیان لە گرنگی پشتیوانیكردن لە ڕێگاكانی حكومەتە خۆجێیەكان و تەواوكردنی پێكهێنانیان كردەوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە مالیكی و سەید حەكیم جەختیان لەسەر پێویستی پابەندبوون بە كات بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان و پێویستی تەواوكەری نێوان كاری پارێزگارەكان و كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان كردووەتەوە.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: هەردوولا تەئكیدیان لە گرنگی وەستاندنی شەڕی غەززە كردووەتەوە وەك پێشەكییەك بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەكە.