ئەعرەجی: حكومەت رێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر لە وەڵامی بەئامانجگرتنی شەهید ساعدی

ئەمنی
  • 8-02-2024, 19:02
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت ڕێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر لە كاردانەوەی بە ئامانجگرتنی شەهید ئەبوباقر ساعدی و دووپاتیشیكردەوە: كە بڕیاری ڕوون و ڕاشكاوانەی حكومەت كۆتاییهێنانە بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق .
    ئەعرەجی لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی شەهید ئەبوباقر ساعدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئامانجگرتنی شەهید كارێكی ترسنۆكانە و سەرزەنشتكارانەیە، و بە ئامانجگرتنی سەروەری عێراق و دامەزراوەیەكی فەرمی ئاسایشی نیشتمانییە كە لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە نوێنەرایەتی دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی عێراق لە پرۆسەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاودایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم ئامانجكردنە، و وتیشی: دیالۆگ لەگەڵ لایەنی ئەمریكی هەیە و هەر ئامانجكردنێك هەوڵەكان بۆ سەركەوتنی گفتوگۆكە تێكدەدات.
    جەختیشیكردەوە: حكومەتی عێراق بڕیارێكی ڕوون و ئاشكرای هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.