بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە هەوڵەكانیان بۆ یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی سەربازیی دوولایەنە لەنێوان عێراق و ئیسپانیا دەدرێن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە مارگاریتا ڕۆبلس وەزیری بەرگری ئیسپانیا و شاندی یاوەری كرد، لە كۆبوونەوەكەشدا تاوتوێی كردنی پەیوەندییەكانی عێراق – ئیسپانیا بە شێوەیەكی گشتی بەخۆیەوە بینی.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆڵی ئیسپانیای لە چوارچێوەی هەوڵەكانی نوێنەرایەتی ڕێكخراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق بەرز نرخاند و جەختی لەوە كردەوە كە پێداگری لەسەر كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دوای ئەوە دێت كە هێزە عێراقییەكان توانای پێشكەوتوویان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەدەستهێنا .
سودانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەوڵانەی لە ئێستادا دەدرێن بۆ ئەنجامدانی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی سەربازی دوولایەنە لە نێوان عێراق و ئیسپانیا، كە بەشێكە لە ڕێككەوتنی هاوبەشی هەمەلایەنە كە لەگەڵ پێدرۆ سانچێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ بەغدا گفتوگۆی لەسەر كرا، وەك هەروەها هاوكاری لە بوارەكانی تر و بەشداری كۆمپانیا ئیسپانییەكان لە مۆدێرنكردنی ژێرخانی ئابووریدا و پڕۆژەكانی گەشەپێدان لە عێراق.
هەروەها سەرۆك وەزیران پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی ئیسپانیا سەبارەت بە دەستدرێژی لە غەززە، و پاڵپشتیكردنی ئەو هەوڵانەی بە ئامانجی ئاگربەست و كۆتاییهێنان بە كۆمەڵكوژی دژی گەلی فەلەستینمان دەربڕی.
لای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئیسپانیا پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتییەكانی عێراق بۆ بەشداریكردنی ئیسپانیا لە چوارچێوەی نوێنەرایەتیی ناتۆ دەربڕی، جەختیكردەوە پابەندبوونی وڵاتەكەی بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق، هەروەها ڕێزگرتن لە هەموو ئەو شتانەی كە حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر دەدات سەبارەت بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەكان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق بەردەوام دەبن بۆ تەواوكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی دوو قۆڵی لەگەڵ عێراق، كە هاوكاری ئەمنی و سەربازی لەخۆدەگرێت، هەروەها لە بواری پیشەسازییە سەربازییەكاندا.