بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی داد ئازادكردنی 108 سزادراوی نەوجەوان بۆ مانگی كانووی دووەمی ڕاگەیاند.
وەزراەتی داد لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە رایگەیاند: “كۆی ئەو كەسانەی لە ماوەی مانگی یەكدا ئازادكراون گەیشتووەتە (١٠٨) نەوجەوان كە لەنێویاندا (٥٠) نەوجەوانی دەستبەسەركراو كە ئازادكراون، (٣٧)یان دوای خزمەتكردنیان ئازادكراون سزاكەیان، و (21) لەلایەن پۆلیسەوە بەهۆی هەڵسوكەوتی باشیان و دەرچوونیان لە خولی جۆراوجۆری چاكسازی ئازادكران ، بەپێی ڕاسپاردەی بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی و ڕەزامەندی دەسەڵاتی دادوەری.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی بەردەوام چاودێری میكانیزمی ئازادكردن دەكات دوای كۆتاییهاتنی سەرجەم ڕێكارە یاساییەكان، بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی كە كارەكانی بە شێوەیەكی گونجاو تەواو دەبن.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات