نەجەفی ئەشرەف - INA - حەیدەر فەرمان
سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە عێراقییەكان لە سەختترین هەلومەرجدا دەستبەرداری خوێندنەوە و نووسین نەبوون، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە نەجەفی ئەشرەف لە سەردەمی چاپ و بڵاوكردنەوەدا ڕۆڵی هەبووە ڕژێمی پێشوو سەرەڕای سەركوتكردنی ئازادییەكان.
سەرۆك كۆمار لە وتارەكەیدا لە میانی كردنەوەی چاپی سێیەمی پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە پارێزگای نەجەفی ئەشەرف ، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو: وتی سێیەمیین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە پارێزگاری نەجەف گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، چونكە شاری زانست و ڕۆشنبیری و حەوزەی علمیە.
وتیشی: مافی خۆمانە بانگەشەی ئەوە بكەین كە عێراقییەكان، لە سەختترین هەلومەرجدا، دەستبەرداری خوێندنەوە و نووسین نەبوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لە سەردەمی دیكتاتۆرییەتدا، كتێب بە نهێنی لەنێو عێراقییەكاندا دەسوڕایەوە، چونكە چاپكردن و بڵاوكردنەوەی هەندێكیان قەدەغە بوو.
جەختیشی لەوە كردەوە كە نەجەفی ئەشرەف لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا سەرەڕای سەركوتكردنی ئازادییەكان و ئەو دیكتاتۆرییەی كە دژی فەرهەنگ و ڕۆشنبیران پراكتیزە دەكرا، ڕۆڵی لە چاپ و بڵاوكردنەوەدا هەبووە ، ئاماژەی بەوەشكرد كە نەجەفی ئەشرەف شارێكی ڕۆشنبیرە لە ڕۆشنبیری و ئاشتیدا .
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، گەیشتە پارێزگای نەجەف.