بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حزبی دەعوەی ئیسلامی تاوانی تیرۆركردنی شەهید ئەبو باقر ساعدی شەرمەزار كرد، هاوكات داوای هەڵوێستی نیشتمانی و حكومی بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە كرد.
نووسینگەی سیاسی حزبی دەعوەی ئیسلامی لەراگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە : " ئیدانەی تیرۆركردنی شەهیدی برامان حاجی(ویسام محمد سابیر - ئەبو باقر ساعدی) لە ناوجەرگەی بەغدای پایتەخت دەكەین، هەرچەندە كەتائیبی حزب الله لە راگەیندراوێكی پێشووتری دەستپێشخەرییەكی نیازپاكییان ڕاگەیاند، لەسەر راگرتنی هەموو ئۆپەراسیۆنەكان، بۆ ئەوەی دەرفەتێك بدرێت بە حكومەت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە هێوركردنەوەی دۆخەكە و ڕێگریكردن لە پەرەسەندن، و ڕێگە خۆشكردن بۆ هەوڵە دیپلۆماسی و سیاسییەكان بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان لەعێراق بە كەمترین زیانەوە، بەڵام ئەم دەستپێشخەرییە بە كوشتن بەرەوڕوو بووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بێدەنگكردنی ئەم تاوانە و تێپەڕاندنی بەبێ هەڵوێستێكی نیشتمانی و سیاسی و حكومی دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی، ئاماژەی بەوەشكرد گۆڕینی عێراق بۆ گۆڕەپانی تەسفیەكردن و ململانێی بەردەوام لەسەر حیسابی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری، كە ڕۆژانە پێشێل دەكرێن.
هەروەها لە راگەیندراوەكەیشدا ئەوە هاتووە كە: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ بەرپرسیارێتی خۆی لە بارەی ئەم هێرشە دڕندانە و دووبارەبووانە هەڵوێستی هەبێت كە بە ناچاری ناوچەكە بەرەو شەڕێكی بێكۆتایی ڕادەكێشێت.