لیوا یەحیا ڕەسول: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆتە فاكتەری ناسەقامگیری بۆ عێراق

سیاسی
  • 8-02-2024, 12:05
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ  پێنجشەممە لیوا یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆتە فاكتەری ناسەقامگیری بۆ عێراق،هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی كردەوەیەكی روون و ئاشكرای تیرۆری لەنێوەڕاستی ناوچەیەك لە بەغدا جێبەجێ كرد.
    لیوا یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە راگەیندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە كە" هێزەكانی ئەمەریكا دووبارە و بە شێوەیەكی نا بەرپرسانە هەموو ئەو كارانە ئەنجام دەدەن كە دەبێتە هۆی لاوازكردنی لێكتێگەیشتنەكان و دەستپێكردنی گفتوگۆی دوو قۆڵی، هەڵسان بە ئەنجامدانی پرۆسەیەكی تیرۆركردنی ڕوون و ئاشكرا، لە ڕێگەی هێرشێكی ئاسمانییەوە لە ناوەڕاستی گەڕەكێكی نیشتەجێبوون لە بەغدادی پایتەخت. بە بێ گوێدانە ژیانی هاوڵاتیان مەدەنی و یاسا نێودەوڵەتییەكان".
    ناوبراو وتیشی  ئەمەش هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی و پێشێلكردنی سەروەری عێراق دەكات و ژیانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان دەخاتە مەترسییەوە، لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەو هۆكار و مەبەستانە تێدەپەڕێنێت كە لە پێناویدا بوونی هەیە لەسەر خاكەكەمان.
    لیوا رەسول وتیشی "ئەم ڕێچكەیە لە هەموو كاتێك زیاتر پاڵ بە حكومەتی عێراقەوە دەنێت بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی ئەم هاوپەیمانێتییە، كە بووەتە فاكتەرێكی ناسەقامگیری بۆ عێراق و هەڕەشە دەكات بۆ ڕاكێشانی عێراق بۆ ناو بازنەی ململانێكان و هێزە چەكدارەكانمان دەتوانن تەنها ئەرك و ڕاسپاردە دەستوورییەكانیان جێبەجێ بكەن كە پەیوەستە بە پاراستنی ئاسایشی عێراقییەكان و خاكی عێراقە لە هەموو هەڕەشەكان"، لە كۆتایی راگەیندراوەكە درود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەم هێرشە و هەموو شەهیدانی عێراق نارد.