بهغدا-INA
هێزەکانی حهشدی شهعبی ههواڵی شەهیدبوونی ئەبو باقر ئەلسەعدی رادهگهیێنێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا گیانی لەدەستدا.
دهستهی حهشدی شهعبی لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاندووە" پرسەی شەهیدی قارەمان ئەبو باقر ئەلسەعدی رادهگهیێنێت، کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئەنجامی کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلەکەی لە ناوچەی مەشتەل له ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت گیانی لەدەستداوە.
پێشتریش ئەمڕۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوێک ڕاگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناوچەی مەشتەل لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت کردبووە ئامانج.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" تیمێکی تەکنیکی تایبەتمەند لە دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوێک کە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناوچەی مەشتەل لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت لە کاتژمێر ٢١٣٥ ،ئەمڕۆ ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەم بەئامانجکردنە بووە هۆی سووتانی تایەی ئۆتۆمبێلەکە و شەهیدبوونی ئەوانەی لەناویدا بوون، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ دیاریکردنی شێواز و سەرچاوەی بەئامانجکردنەکە.