بهغدا-INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوێک ڕاگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناوچەی ئەلمەشتەل لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی کردبووە ئامانج.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" تیمێکی تەکنیکی تایبەتمەند لە دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوێک کە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناوچەی ئەلمەشتەل لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت لە کاتژمێر ٢١٣٥ ئەمڕۆ ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ كرده ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم بەئامانجکردنە بووە هۆی سووتانی تایەی ئۆتۆمبێلەکە و شەهیدبوونی ئەوانەی لەناویدا بوون، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ دیاریکردنی شێواز و سەرچاوەی بەئامانجکردنەکە.