قوباد تاڵەبانی و یاشار گولەر پرسی فڕۆكەخانەی سلێمانی تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 7-02-2024, 19:49
  • +A -A

    هەولێر - INA
    قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا كۆبووەوە و پێكەوە پرسی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا، كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە، لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی وەزیرانی پێشمەرگە و پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و باڵیۆزی توركیا لە عێراق بەڕێوەچوو، پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە بە شێوازێك كە خزمەتی زیاتر بە هەردوولا بكات خرانە بەرباس.
    ئاشكراشیكرد: دۆسیەی ئەمنی و دۆخی سەقامگیری عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، لەوبارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و  جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاكی هەردوو وڵات.
    هەر لە كۆبوونەوەكەدا باسی پرسی داخستنی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كراو لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران داوای چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی كرد.