وەزیری ناوخۆ بریاریدا بە كردنەوەی لێكۆڵینەوە لە دزەپێكردنی بەڵگەنامەكان لە بنكەیەكی پۆلیسەوە

ئەمنی
  • 7-02-2024, 18:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیاریدا بە كردنەوەی لێكۆڵینەوەی لەبارەی دزەپێكردنی بەڵگەنامەكان لە بنكەیەكی پۆلیسەوە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیاریدا بە كردنەوەی لێكۆڵینەوەی لەبارەی دزەپێكردنی بەڵگەنامەكانی بنكەیەكی پۆلیس و فەرمانگەیەكی دیكە لە یەكێك لە پارێزگاكان و بڵاوكردنەوەیان لە سایتەكانی سۆشیال میدیا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، شەمەری بەڵێنیدا ڕێوشوێنی ڕێگریكردن بەپێی یاسای پاراستنی بەڵگەنامەكانی حكومەت بگرێتەبەر بەرامبەر هەر دامەزراوەیەكی وەزارەتی ناوخۆ كە دزە بەو جۆرە بەڵگەنامە فەرمییانە یان هەر زانیارییەكی پەیوەندیدار بە هاووڵاتییەكەوە بكات.