وەزیری بەرگری و هاوتا ئیسپانیەكەی تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان دەكەن

ئەمنی
  • 7-02-2024, 18:30
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگریی و مارگریتا رۆبلیس وەزیری بەرگری ئیسپانیا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان كۆماری عێراق و شانشینی ئیسپانیا و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان تاوتوێ كرد.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عەباسی پێشوازی لە رۆبلیس و شاندی یاوەری كرد و بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی و سەركردە و ئەفسەرە باڵاكانی وەزارەتی بەرگری بوونەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد:  هەردوولا كۆبوونەوەیەكی فراوانكراویان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان كۆماری عێراق و شانشینی ئیسپانیا و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە لایەنی سەربازییەوە هەیە.