بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە تۆمەتبارە بە كوشتنی پزیشكێك لە بەغداد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: راستەوخۆ دوای كوشتنی قوربانییەكە، دكتۆر (خالد زوهێر نیعمەت)، دەزگا ئەمنییەكان لە ڕێگەی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بەغداد ڕاسەفە و هەوڵی هەواڵگرییەوە، ڕێوشوێنی پێویستیان دەستپێكرد و لە ڕێگەی بەدواداچوونی كامێرای چاودێری و زانیارییەكان، دەركەوت كە سێ كەس لەناو ئۆتۆمبێلێكدا دوای هەراسانكردنی تەقەیان لە ئۆتۆبێلی پزیشكە قوربانییەكە كردووەو بەوهۆیەوە لە پشتەوە فیشەك بەر دكتۆر خالید كەوتووەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێزە ئەمنییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیربكەن و دەستبەسەری بكەن، هاوكات تیمێكی تایبەتی كاری ئەمنی ئۆپەراسیۆنێكی گەڕانی بەرفراوانیان دەستپێكردوە بۆ دەستگیركردنی تاوانبارانی تر.