سەرۆك وەزیران: سازش لە سەروەری وڵاتەكەمان و بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان ناكەین

سیاسی
  • 7-02-2024, 17:17
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق بە شێوەیەكی بەردەوام بەرەو گەشەپێدان و بنیاتنانەوە هەنگاو دەنێت، و جەختیشیكردەوە: سازش لە سەروەری وڵاتەكەمان و بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان ناكەین.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری كردنەوەی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەسەوفی كرد، كە لەلایەن فەرمانگەی وەقفی سوننی لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونی كەسایەتییە ئیسلامییەكانی چەند وڵاتێك بەڕێوەدەچێت.
    سەرۆك وەزیران، پیرۆزبایی رێكخسنی ئەم كۆنفرانسەی لە عێراق كرد، كە ئامانج بووەو شوێنێك بووە بۆ سەرهەڵدانی سۆفیگەری لە سەدەكانی یەكەمی كۆچیدا، لەو كاتەوە بەغدا بووەتە شوێنێك بۆ ئەوانەی لە میراتی شێخە سۆفییە مەزنەكانەوە هاتوون.


    ئاماژەی بەوەشكرد: بەهای فیكریی سۆفی لە ئایینی ئیسلامیدا كە بە هێڵێكی پەرستش دادەنرێت كە زۆرێك لە زاهید و پەرستراوەكان پەیڕەوی لێدەكەن، لە پێش هەموویانەوە ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵیب (سەلامی خوای لەسەر بێت).
    دووپاتیشیكردەوە: كە ئەوەی عێراق پێیدا تێپەڕی، بەتایبەتی دوای ئەوەی داعش خاكەكەی داگیر كرد و عێراقییەكان بە هەموو مەزهەبەكانیەوە توانیان بە یەكڕیزی و یەكگرتوویی قسەی خۆیان بكەن، لە ژێر سایەی فەتوای مەرجەعی باڵا ئایەتوڵای گەورە سەید  عەلی سیستانی، بەردەوام سێبەرەكەی سەر سەرمانەوە بێت.
    تەئكیدیشیكردەوە: ئەوەی كە لە كەرتی غەزە ڕوودەدات بەهۆی شەڕی ستەمكارانەی داگیركاری زایۆنییەكانەوە ڕوودەدات.
    هاوكات، سەرۆك وەزیران لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنفرانسەكەدا ڕایگەیاند: تەسەوف نوێنەرایەتی ڕەفتارێك دەكات كە لە بەهاكانی ئیسلامەوە سەرچاوەی گرتووە، و پڕە لە بانگەوازی خۆشەویستی و لێبوردەیی و ئارامی، دوورە لە بانگەوازی رق و گۆشەگیری و توندڕەوی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: خاكی عێراق شوێنی ناشتنی شێخەكانی سۆفیە، لێرەدا شێخ عەبدولقادر و سەید رفاعی و شێخ مەعروف و جونەید و سۆفییە گەورەكانی تر كە میراتێكی گەورەیان بەجێهێشتووە كە بەشدارییان كردووە لە پەروەردەی گەورەی  كۆمەڵگا.
    ئاشكراشیكرد: پێویستە وەبەرهێنان لە وێستگە گەشاوەكانی مێژوو و بیروباوەڕەكانمان بكەین، و بیانكەینە وێستگەی كۆبوونەوە و یەكڕیزی، نەك بازنەی دابەشبوون و ڕق و كینە، و وتیشی: جیاوازییەكانی فیقهی توخمێكن لە دەوڵەمەندی و فرەچەشنی جوانیناسی، نەك توخمەكانی دابەشبوون و پەرشوبڵاوی.
    رونیشیكردەوە: بەرپرسیارێتی پیاوانی ئایینی بڵاوكردنەوەی ئەو ڕەفتارە ئایینیانەیە كە یەكدەگرن و دابەشنەبن، و وتیشی: ئێمە بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕین لە مێژووی ناوچە عەرەبیە ئیسلامیەكەماندا و خەڵكی غەززە زیاتر لە 3 مانگە، روبەرووی شەڕێكی ناڕەوا بوون كە لەلایەن هێزی داگیركاریی تاوانكاری زایۆنی بەڕێوەدەچێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وڵاتانی گەورە وازیان لە بەرپرسیارێتی خۆیان هێناوە و ئێستا پشتگیری لە لایەنێكی دەرەوەی یاسا دەكەن كە جۆرە جیاوازەكانی كوشتن و تاوان ئەنجام دەدات، و وتیشی: ئەوەی ڕوودەدات پاڵمان پێوەدەنێت پابەند بین بە یەكێتیمانەوە و جیاوازییەكانمان لەبیربكەین بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئەو تەحەددایانەی چاوەڕێمان دەكەن یەكگرتوو بین.
    جەختیشیكردەوە: عێراق بە یەكڕیزیی گەلەكەی بەسەر داعشدا سەركەوتووە، ئەمڕۆش بەرەو گەشەپێدان و بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە هەنگاو دەنێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بە پتەویی و حیكمەتەوە ڕووبەڕووی هەموو هەلومەرج و ئاڵۆزییەكان دەبینەوە، لە بەرگریكردن لە ئاسایش و سەروەری وڵاتەكەمان، و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان، كە تێیدا سازش ناكەین و نە نەرم و نیان دەبین، بەبێ گوێدانە سەختییەكان و تەحەددیاتەكان.