عێراق و ئێران كۆنووسی ڕێككەوتنی هاوبەش لەسەر میكانیزمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتنە ناوەوەی گەشتیاران واژۆ دەكەن

ئەمنی
  • 7-02-2024, 15:21
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، عێراق و ئێران كۆنووسی ڕێككەوتنی هاوبەشیان لەسەر میكانیزمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتنە ناوەوەی گەشتیاران واژۆ كرد.

    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان، كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “لە درێژەی ئەو كۆبوونەوەیەی كە لە بەرواری 12/21/2023 لە بەغدا لە نێوان دەستەی دەروازە سنوورییەكان و شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو سەبارەت بە میكانیزمەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتنە ناوەوەی گەشتیاران، لیوا عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ ، ئەحمەد واحیدی وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی  كۆبووەوە.

    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتێكی هاوبەش لەنێوان هەردوولا لەگەڵ مەجید میر ئەحمەدی یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایش واژۆكرا".

    ڕوونیشیكردەوە، “كۆنووسەكە 11 بڕگەی گرنگی لەخۆگرتبوو كە خزمەت بە جوڵەی سەرنشین و كەلوپەلەكان دەكەن، و لەسەر ئەمانەی خوارەوە ڕێككەوتن كرا: 

    1- گشتاندنی ئەوە ئەزموونەی كە لە كاتی سەردانەی چلەی ماتەمینی  رابردوو بەرێوە چوو لە هەردوو دەروازەی( شەلامچە و زەرباتییە) و هەموو دەروازە سنوورییەكانی وشكانی لە گەڵ ئێران كە تایبەت بوو بە گواستنەوەی داتایی سەردانكەران.

    2- ڕەزامەندی لەسەر واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن بۆ گواستنەوەی داتای كاڵاكان (باركردنی بار) بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە نێوان جێبەجێكاران بۆ دڵنیابوون لە خێرایی ڕێكارەكە و ڕێگریكردن لە ساختەكردن یان شێواندنی گرنگترین بەڵگەنامە كە پرۆسەی دیاریكردنی كاڵاكان لەسەری بنیات نراوە.

    3- ڕێككەوتن لەسەر كێشی ئەكسیل بەپێی مەرجەكانی عێراق و ڕێگەنەدان بە باری گەورە كە كاریگەری لەسەر ڕێگاوبانەكان دەبێت.

    4- ڕێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك بۆ دەستنیشانكردنی ئەو دەروازە و دەروازە نافەرمیانەی كە بۆ ئۆپەراسیۆنی قاچاخ بەدرێژایی كەرتی سنووری بەكاردەهێنرێن و ڕێككەوتن لەسەر میكانیزمی داخستنیان.

    5- دابینكردنی ساڵنامەی كشتوكاڵی لایەنی ئێرانی بۆ پابەندبوون و ڕێگریكردن لە هەناردەكردنی كاڵا قەدەغەكراوەكان بەپێی ئەم ساڵنامەیە بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.

    6- چالاككردنی گواستنەوەی سنوور بەزاندن (ترانزێت) لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی عێراقەوە.

    7- ڕێككەوتن بۆ دیاریكردنی ڕێڕەوی ترانزێت و ڕێگاكانی ناو دەروازە وەرگیراوەكان لە ڕێگەی هەماهەنگی ڕاستەوخۆی نێوان ئیدارەكانی بەندەرەكانی ئێران و عێراقی وەرگیراو.

    8- ڕێككەوتن لەسەر پابەندبوونی لایەنی ئێرانی بە دانانی هیچ دەروازەیەكی سنووری جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەكانی فیدراڵی بە پشتبەستن بە مادەی (6 - B  (ی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2016ی دەسەڵات و لە ڕێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكانەوە.

    9- چڕكردنەوەی پشكنین و پشكنینی خەڵك و كەلوپەل بۆ ڕێگریكردن لە تێپەڕینی چەك یان مادەی هۆشبەر.

    10- دانانی كەناڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان دەروازە سنورییەكانی هەردوو وڵات و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هاوبەش بە شێوەیەكی بەردەوام بۆ چارەسەركردنی هەر كێشەیەك كە ڕەنگە بەپەلە و دەستبەجێ ڕووبدات.

    11- ڕێگریكردن لە هەر جۆرە باجێك كە لەسەر بنەمای یاسا كارپێكراوەكان نەبێت و ڕێگریكردن لە حاڵەتی خراپ بەكارهێنان بەرامبەر شۆفێر و كرێكار لەلایەن هەر لایەنێكەوە لەكاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.