ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ٤ ئامانج بۆ بەرنامەكانی لاوان دادەنێت

ناوخۆ
  • 7-02-2024, 13:29
  • +A -A

    بەغدا – INA  گەنج
    ئەنجومەنی باڵای لاوان ڕۆژی چوارشەممە پشتڕاستی كردەوە كە بەرنامەكانی لاوان بەشدارن لە بەرزكردنەوەی هۆشیاری لە هەمەجۆریی كولتووری، لە هەمان كاتدا ئامانجەكانی بەرنامەكە دیاری دەكات.
    قاسم زاڵمی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای لاوان ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: حكومەتی ئێستا، لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتەكەیدا، گرنگییەكی تایبەتی بە توێژی لاوان داوە، بەو پێیەی ئەوان پایەی ئایندەن و تیشكێكی هیوان بۆ داهاتوو لە عێراق ، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەرنامەی حكومەت پڕۆژەكانی لەخۆگرتبوو كە ئامانجیان وەبەرهێنان لە وزەی لاوان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی ئەرێنی بۆ وڵاتانی دیكە.
    زاڵمی جەختی لەوە كردەوە،  گرنگی ڕۆڵی بەرنامەكانی لاوان لە گواستنەوەی گەنجەكە و گۆڕینی بۆ بیركردنەوەی ئەرێنی و ئامادەكردنی لە ڕووی دەروونییەوە و دابینكردنی توانای تەكنیكی و كۆمەڵایەتی و ژیانی بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامێكی چالاك لە كۆمەڵگادا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی بەرنامەكە ئاواتەخوازە كاری زیاتر بكات، بۆ گەیشتن بە توێژێكی گەورەتر لە لاوان، هاندان و ئاسانكارییان بۆ دابین بكات، هەروەها سەرچاوەیەكیان بۆ دابین بكات كە ئاسۆی نوێ بكاتەوە، بەتایبەتی كە داهێنان پێویستی بە ژینگەیەكی تەندروست هەیە كە متمانەی بە گەنجەكانی هەبێت.
    ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووی 2023، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان، ئەنجومەنی باڵای لاوان پێكبهێنێت.