ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بەمنزیگانە پڕۆژەی شەمەندەفەری خێرا لە نێوان چوار پارێزگادا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 7-02-2024, 12:48
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ناسر ئەسەدی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوە، ڕێڕەوی پڕۆژەی شەمەندەفەری خێرای نێوان نەجەف ئەشرەف و كەربەلای پیرۆزی دیاریكرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە چوار پارێزگا دەگرێتەوە.
    ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی شەمەندەفەری خێرا بەم نزیكانە ڕادەگەیەنرێت ، ڕوونیشیكردەوە  قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی شەمەندەفەری خێرا لەنێوان شوێنە ئاینییەكاندا دەبێت بەهۆی زۆری ژمارەی زیارەتكەران بە بەتایبەتی لە نێوان پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلای پیرۆز، كە خێراییەكەی ٢٤٠ كیلۆمەتر دەبێت  هەموو ڕۆژێك یەك ملیۆن سەردانكەر دەگوازێتەوە و دەگەڕێتەوە .
    ئەسەدی وتیشی ،ئەو شەمەندەفەرە خێرایە فڕۆكەخانەكانی نەجەف ئەشرەف و كەربەلای پیرۆز و شوێنە ئاینییەكان دەگرێتەوە، هەروەها نزیك دەبێتەوە لە شوێنە پیرۆزەكان بۆ ئەوەی بەساڵاچووان و كەمئەندامان سوودی لێ ببینن ، ئاماژەی بەوەشكرد كە شەمەندەفەرەكە ڕادەگیرێت و ڕێگاكەی لە فڕۆكەخانەی نەجەف ئەشرەفەوە دەبێت بۆ سەفی سەفا، پاشان فڕۆكەخانەی كەربەلای پیرۆز، پاشان بۆ دوو مزگەوتی پیرۆز لە پارێزگاكەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد، قۆناغێكی دیكە هەیە بۆ دامەزراندنی شەمەندەفەرێك لەنێوان كەربەلای پیرۆز و بەغدا، قۆناغی سێیەمیش لەنێوان بەغدا و سامەرا ، جەختیشیكردەوە پڕۆژەكە زۆر بە زوویی ڕادەگەیەنرێت .