بەغدا – INA
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، و ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باسیان لە سزاكانی گەنجینەی ئەمریكا بەسەر بانكەكانی عێراقدا كرد.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، فوئاد حوسێن ، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە پێگەیشتووە، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ دیارترین پێشهاتەكان و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی بەرژەوەندی هاوبەش، و هەروەها گفتوگۆیان كرد لە میانی بانگەواز بۆ ئەو هێرشانەی كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دەستیپێكردووە بۆ سەر شوێنە سەربازی و مەدەنییەكان لە عەكاشات و قائیم، كە هێزە ئەمنییەكانی عێراقیان كردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی شەهید بوون.
لە درێژەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە: هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگی كاركردن بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامیی هەماهەنگی و ڕاوێژكاری لە ماوەی داهاتوودا بۆ پەیڕەوكردنی ڕێگاكانی هەنگاوی هاوبەش بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە پەرەسەندووەكانی ناوچەكە كردەوە .
فوئاد حوسێن تاوتوێ ئەو سزایانەی كە لەم دواییانەدا گەنجینەی ئەمریكا بەسەر حەوت بانكی عێراقیدا سەپاندووە كردووە، كە پێشتر سزای بەسەر چواردە بانكی عێراقیدا سەپێندرابوو، هۆكارەكانی پشت سەپاندنی ئەو جۆرە سزایانە ڕوون نەكرانەوە، هەروەها ئایا واشنتۆن سەپاندووە یان نا ئەم سزایانە بەهۆی نەبوونی دیسپلینی ئەم بانكانە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان و ڕێساكانی پابەندبوون بە بانكی، یان بە هۆكاری تری سیاسی، بەتایبەتی كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق.
ناوبراوە ڕوونی كردەوە كە “ئەو بانكانە ڕۆڵێكی گرنگ و سەرەكییان هەیە لە دابینكردنی پارەی خەرجییەكانی كارتی بەشەخۆراك و دابینكردنی سەبەتەی خۆراك بۆ ئەو خێزانە عێراقیانەی كە داهاتیان سنووردارە، وەزیری دەرەوەیش بە فەرمی داوای كرد چاوخشاندنەوە بە بڕیارەكەی گەنجینەی ئەمەریكا لەسەر ئەو پرسە بكرێتەوە ، ئاماژەی بەوەشكرد عێراق پەرۆشی بنیاتنانی هاوبەشی و هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست و كاركردنی هاوبەش بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و ئەمنییەكان بە شێوەیەك كە پشتگیری لە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات.
لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینكن حەزی خۆی دەربڕی بۆ درێژەدان بە كارە هاوبەشەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، هەروەها پاڵپشتی حكومەتی عێراق لە بوارە جیاجیاكان بەتایبەتی لە بواری هاریكاری ئابوریدا دەربڕی.