بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق موحەیبس ئەلسەعداوی، سەرکەوتنی پلانی گهراندنهوه بۆ سەردانیکەرانی ئیمام كازم (س.خ) ڕاگەیاند.
وهزاروهتی گوستنهوه لهراگهیهندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، لە زاری ئەلسەعداویەوە نووسیویەتی: سێ کۆمپانیای سەر بە وەزارەت بەشدارییان لە پلانی گهراندنهوهی سهردانكهرانی مهزار ئیمام كازم(س.خ)كردووه، کە بریتین لە کۆمپانیای گەشتیاران و شاندەکان، کۆمپانیای گشتی شەمەندەفەر، و کۆمپانیای گواستنەوەی تایبەت.
ئاماژەی بەوەشکرد كهکۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی سەرنشین و شاندەکان بە450 پاس بهشدار کردووە، كه لهنهۆمێک و دوو نهۆمی پێكهاتوون، هەروەها بە سێ میحوەرەوە: یەکەمیان پردی ئەئیمه- مزگەوتی ئەلنیدا، دووەمیان گۆڕەپانی عەدەن- عەلاوی، و سێیەمیان كازمیه پیرۆز - شەقامی ئەلرەبیع".
وەزیری گواستنەوە ڕوونیشیکردەوە كه کۆمپانیای هێڵی ئاسنی گشتی لە سێ میحوەرەوە 11 شەمەندەفەری تەرخانکردووه، کە بریتین لە کازمیه ـ عەللاوی وبەسرە ـ عەللاوی بەغدا و بەغداد ـ بەسرە، وکۆمپانیای گواستنەوەی تایبهت لە نۆ میحوەردا بەشداریی کردووە.