بهغدا-INA
عەباس کازم عوبەید، بەرپرسی کاروباری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، راگهیاند" کە هەوڵی بەردەوام بۆ باشترکردنی باری ژیانی هاووڵاتیان دەدرێت، هاوکات دووپاتی لەسەر ڕەتکردنەوەی عێراق کردەوە بۆ هێرشکردنە سەر خاکەکەی لەلایهن ههر لایەنێکەوە.
عوبەید لە وتارەکەیدا وەکو نوێنەری عێراق لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش پێشكێشی كرد، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرت، راگهیاند" ئێمە هێرشکردنە سەر خاكهكهمان لە هەر لایەنێکەوە ڕەتدەکەینەوە، هێرشەکانیش پێشێلکردنی سەروەری و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری و عێراق ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات ئاسایش و سەقامگیری خۆی تێکبدات، دەشڵێت دهزگا ئەمنییەکان بەردەوامە لە کارەکانی لە بەدواداچوونی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و وشککردنەوەی سەرچاوەکانیان.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەین، هەروەها هۆشداریش دەدەین لە مەترسی فراوانبوونی ململانێکان.
جەختیشی لەوە کردەوە كهحکومەت جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژەی گەشەپێدانی تەواو کردووە و بەردەوامە لە کارکردن بۆ تەواوکردنی بەندەری فاو و هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ باشترکردنی ئاسایش و باری ژیانی هاووڵاتیان و کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و بێکاری بهرێگای جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە بەڵێنی بۆ جێبهجێكردنی داوە.
عوبەید ئاماژەی بەوەشکرد كههەماهەنگی بەردەوام لە نێوان بەغدا و هەولێر هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی پەیوەست بە پرسە بنەڕەتییەکان، هەروەها پێکەوە کاردەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هێڵی گواستنەوەی نەوت لەگەڵ تورکیا.
ئهوهشی وت" پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، عێراقی دەکاتە ناوەندێک بۆ بازرگانی جیهانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان، ئاماژەی بەوەشکرد كهحکومەت لە ماوەی خولی پێنجەمی مۆڵەتدانی گرێبەستی واژۆیکردووه لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال بۆ جێبەجێکردنی 4 پڕۆژەی گهورهی نەوت و گاز.