نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

ناوخۆ
  • 6-02-2024, 19:55
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌رزاندن له‌یه‌كگرتوویی ئیسلامی كوردستان ده‌كات.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌"ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌منيدارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان‌، پيرۆزباييى يادى (30) ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى له‌ به‌ڕێزيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوو كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها ڕۆڵى يه‌كگرتووى له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا به‌رز نرخاند
    لاى خۆيه‌وه‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌منيدارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان‌، سوپاس و پێزانينى خۆيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوويان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.