کۆدەنگی نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیری وته‌واوكردنی چاکسازی

ناوخۆ
  • 6-02-2024, 19:32
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    لە دانیشتنی ئەنجومەندا سەبارەت بە عێراق، وتارەکانی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بە کۆی دەنگ پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەت کرد بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و چاکسازی تەواو لە هەموو بوارەکاندا. 


    بەریتانیا

    نوێنەری بەریتانیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگەیاند" هەنگاوەکانی چاکسازیی حکوومەتی عێراق لە بوارەکانی ئابووری و ئاسایش و وەبەرهێناندا بە نرخ دەزانین و پاڵپشتی سەروەری عێراق دەکەین و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق ڕەتدەکەینەوە.

    لە درێژەی قسەکانیدا وتی" هانی هەموو هێزە سیاسییەکان دەدەین کە پاڵپشتی حکومەت بکەن لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری، هەروەها هیوادارین کێشەکان لەگەڵ هەولێر چاره‌سه‌ر بكرێن.

    جەزائیر
    لە بەرامبەردا نوێنەری جەزائیر لە وتارەکەیدا دووپاتی کردەوە کەبۆ یەکەمجار لە ماوەی 10 ساڵدا حکومەتی عێراق سەرکەوتوو بووە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی. ئێمە ستایشی هەوڵەکانی حکومەت دەکەین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە کەرکوک بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2005، و پشتگیری لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکەین.

    ژاپۆن
    هاوکات نوێنەری ژاپۆن لە وتارەکەیدا دووپاتی کردەوە كه‌پشتیوانی لە هەوڵە چاکسازییەکانی حکومەتی عێراق دەکەین، پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق دەکەین، هیوادارین هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنە دواخراوەکانی خۆی ئەنجام بدات.

    چین
    سەبارەت بە نوێنەری چین، جەختی لە پێویستی پشتیوانی لە دیدگای حکومەتی عێراق لە عەقڵانیکردنی سەرچاوە مرۆیی و داراییەکان و جێبەجێکردنی خواستەکانی وڵات کردەوە.
    نوێنەری ماڵتا جەختی لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ داخستنی کەمپەکانی ئاوارە کردەوە.

    فەرەنسا
    سەبارەت بە نوێنەری فەڕەنساش، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە بۆ تەواوکردنی ئەو چاکسازیانەی کە گەلی عێراق ئاواتەخوازن و داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ ڕزگاربوون لە هەموو کێشەکانی پەیوەست بە نەوت غاز و پارە كرد.