پلاسخارت: حکومەت پلان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراقییەکان دادەڕێژێت

سیاسی
  • 6-02-2024, 19:25
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دووپاتیکردەوه‌ كه‌ حکومەتی عێراق پلان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراقییەکان دادەڕێژێت و کار لەسەر ئایندەیەکی گەشتر دەکات بۆیان.
    پلاسخارت لە کۆنگرەیەکی وەرزیدا لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشدا، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کرد   راگه‌یاند" هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەسەر ئاستێکی بەرفراوان و بە شێوەیەکی تەکنیکی ساغ بەڕێوەچوو، ئەمەش یه‌كێك بو له‌ هەوڵەکانی حکومەت بۆ ده‌رچوون له‌ ئەڵقەکانی پێشووی کەموکوڕییەکان.
    ئاماژەی بەوەشکرد چاکسازی و گەشەپێدان پێویستە بۆ کردنەوەی ئاسۆی ئایندەیەکی گەشتر بۆ هەموو عێراقییەکان و ئەمەش ئەوەیە کە حکومەت کاری لەسەر دەکات، ئایندەیەک کە تیایدا گەنجان بتوانن سوود لە لێهاتوویی و تواناکانیان وەربگرن بۆ بەرەوپێشبردنی ژیانی خۆیان و کۆمەڵگا.
    هه‌روه‌ها وتی" پێشکەوتنی بەردەوام وبەرەو چاکسازی ڕاستەقینە، و باشترکردنی ئاستی ژیان نابێت دابەزێت وده‌بێت به‌رده‌وام بێت، چونکە ساڵانە ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاد دەکات، پلانەکانی حکومەت کلیلی دابینکردنی ئەم پێداویستیانەیه‌.
    پلاسخارت لە کۆتایی قسەکانیدا وتی" لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ گەیشتمە بەغدا، ئێستاش دوای پێنج ساڵ نزیکە کاتی ماڵئاوایی بکەم، پێشبینیش دەکەم لە کۆتایی مانگی ئایاردا پۆستەکەم بەجێبهێڵم، بەڵام ئاسان نییە، چونکە عێراق بە سادەیی بووەتە بەشێک لە من.
    پلاسخارت ستایشی هەموو ژن و پیاوی عێراقی کرد بۆ قوربانیدان و هێز و پابەندبوونی قووڵیان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی ئاوەدان و دیموکراسی و ئارام.