بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران خواستی عێراقی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هۆڵەندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە هانکە بروینسلۆت، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و شاندی یاوەری کرد، ولهكۆبوونهوهیهكدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست کرد، و گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لە پرسە جیاوازەکاندا لهههموو بوارێكدا.
ههروهها سهرۆك وهزیران جەختی لەپەرۆشی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا لهگهڵ هۆڵهندا كردهوه، و سود وەرگرتن لە ئەزموونی هۆڵەندا لە بواری کشتوکاڵ و ئاودا، و هەڵوێستی هۆڵەندا و هەوڵەکانی لە وەستاندنی ئاگر و دەستدرێژیکردنە سەر غەززە، و پشتیوانیکردن بۆ ڕزگاربوون لە بارودۆخی سەختی مرۆیی گەلی فەلەستین لەوێ بهرز نرخاند.
سودانی ئاماژەی بەوەشکرد كهحکومەت ئارەزووی درێژەدان بە هاوکارییەکانی لەگەڵ نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق دەکات کە هۆڵەندا لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا سەرۆکایەتییەکەی دەگرێتە ئەستۆ، هەروەها پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نوێنەرایەتییەکە كههاوکاته لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی تایبهت به کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لهعێراق، و بەردەوامبوونی هەماهەنگی لهگهڵ نوێنەرایەتی ناتۆ لەبواری هاوكاریكردن له مەشق و ڕاوێژکاری بۆ هێزە ئەمنییەکانمان، لە ژێر ڕۆشنایی گەشەسەندنی ڕوونی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق، و شکستی پاشماوەکانی داعش، کە چیتر مەترسی بۆ سەر دەوڵەتی عێراق دروست ناکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" سەرۆک وەزیران دەستی خستە سەر ئەگەری هاوکاریی دوو قۆڵی لە بواری بەندەرەکاندا، لەگەڵ پێشکەوتنی بەردەوام لە تەواوکردنی بەندەری گەورەی ئەلفاو، و پەیوەندییەکەی لەگەڵ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، وپێشوازی لە بەشداریکردنی کۆمپانیا هۆڵەندییەکان کرد لەم پڕۆژانەدا”.
لهلای خۆیەوە، وەزیر بروینسلۆت ئاواتی حکومەتەکەی بۆ سەردانەکەی داهاتووی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمستردام دەربڕی، کە بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی دوولایەنە، هەروەها هەڵوێستی هۆڵەندای دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی وەستاندنی شهڕلە غەززە ، وڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ململانێکان لە ناوچەکەدا و كردنهوهی رێگا بۆ یارمەتییەکان وهەوڵە مرۆییەکان و فریاگوزاریەکان.
وهزیری دهرهوهی هۆڵهندا پشتگیریكرد لە درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کۆتاییهێنان بە بوونی و ئەرکەکانی و هەنگاونان بۆ پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تەواو لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودهوڵهتی.